ئامێدى : وهزارهتى دهرهوهى ئهمريكا 500 هەزار دۆلار دەبەخشێتە دەرگای بادینان
کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا لهههرێمى كوردستان رايگهياند كه وهزارهتى دهرهوهى ئهمريكا 500 هەزار دۆلار دەبەخشێتە دەرگای بادینان. دهشلێ:” ئهم بهخشينه دەبێتە یارمەتیدەرێک بۆ بوژاندنەوەی کۆمەڵگەکە لەڕووی ئابوریەوە.
ڕۆب والەر ، کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ ئامێدی مینحەیەکی دارایی وەزارەتی دەرەوە ئەمریکای بە بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلار ڕاگەیاند کە تەرخانکراوە بۆ پارێزگاریلێکردن و پاراستنی (دەروازەی_بادینان).
ڕۆب والەر، کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا گوتى:” حکومەتی ئەمریکا سورە لەسەر پارێزگاریلێکردن و نۆژەن کردنەوەی ئەم کەلەپورە کلتوریە ناوازەیە و زۆر خۆشحاڵە بە کارکردن لەگەڵ کوردانی هاوڕێمان بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە.
ڕۆب والهر گوتيشى:”هیوادارین ئەم مینحەیە ببێتە پردێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیەکانی نێوان گەلی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان. “
کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا زياتر گوتى:” لەگەڵ ئەوەی “دەروازەی بادینان” پارێزگاری لێدەکرێت وەک خزمەتێک بەهەموو مرۆڤایەتی، لەهەمان کاتیشدا دەبێتە یارمەتیدەرێک بۆ بوژاندنەوەی کۆمەڵگەکە لەڕووی ئابووریەوە .”