مەسرور بارزانی: پێشوازی لە هەڵوێستی دۆست و هاوبەشانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی دەربارەی ڕاگەیەندراوی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا لە بارەی سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی هەولێر دەلێ:پێشوازی لە هەڵوێستی دۆست و هاوبەشانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە تویتێکدا لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی (تویتەر)دەربارەی ڕاگەیەندراوی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا لەبارەی سەرکۆنە کردنی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی هەولێر نووسیویەتی : ” پێشوازی لە هەڵوێستی دۆست و هاوبەشانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم کە بە کۆی دەنگ سەرکۆنەی هێرشی ئەم دواییەی هەولێریان کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها نووسیویەتی :” ئێمە ئامانجێکی هاوبەشمان هەیە کە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی هەموو خەڵکی عێراق و سەرکەوتنە لەشەڕی دژ بەداعش .

Back to top button