نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

ئەمڕۆ شەممە (17ی نیسانى 2021)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (66) دۆلار و (71) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (63) دۆلار و (8) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.

Back to top button