لە ناوچەی سەوزى بهغدا دەنگێكی بەھێز بیسترا وباڵیۆزخانەی ئەمەریكاش زەنگی ئاگادار كردنەوەی لێدا
كەمێك پێش ئێستا دەنگێكی بەھێز لە ناوچەی سەوزی بەغدا بیسترا و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق زەنگی ئاگادار كردنەوەی لێدا.
شڤان جەباری، رایگەیاند، بۆ سێەم جار دەنگێكی بەھێز لە ناوچەی سەوز بیسترا و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا زەنگی ئاگادار كردنەوە لێدا، تائێستا نەزانراوە تەقینەوەیە یان ھێزەكانی ئەمەریكا چەكەكان تاقی دەكەنەوە.
سەرچاوەیەکيش لهوبارهيهوه رايگەیاند “ئەمەریکییەكان سیستمێکی نوێی C.RMی بەرگری مووشەکی تاقیدەکەنەوە لەنێو بنکەی سەربازی تەوحیدی3، بەو هۆیەوه چوارجار دەنگی بەهێز و تۆقێنەر لەنێو باڵیوزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا بیستراوە”.
س: كوردستان24