مه‌سرور بارزانى : نیگه‌ران بووم بە هه‌واڵی کوشتنی دڕندانەی ژنێکی گەنج دوێنێ لە هەولێر.
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بارەی کوشتنی ژنێک لە ھەولێر ده‌لێ :نیگه‌ران بووم بە هه‌واڵی کوشتنی دڕندانەی ژنێکی گەنج دوێنێ لە هەولێر. ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە، ئه‌مه دەبێت کۆتایی پێبێت. وه‌زیری ناوخۆم ڕاسپاردووه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار بە سزای خۆی بگات .
مه‌سرور بارزانى،سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بارەی کوشتنی ژنێک لە ھەولێر له تويتێكدا له په‌يجى فه‌رميى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ( تويته‌ر ) نووسيويه‌تى :” نیگه‌ران بووم بە هه‌واڵی کوشتنی دڕندانەی ژنێکی گەنج دوێنێ لە هەولێر. ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە، ئه‌مه دەبێت کۆتایی پێبێت. وه‌زیری ناوخۆم ڕاسپاردووه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار بە سزای خۆی بگات .
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها زياتر نووسيويه‌تى:” کۆمەڵگەی ئێمە ، هەرگیز پێشناکەوێت ئەگەر نیوەی کۆمەڵگە نه‌توانێت به ئازادی و بەبێ ترس لە توندوتیژی بژی.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها له تويته‌كه‌يدا باس له پێشكه‌شكردنى هاوكارى زياترى كابينه‌ى نۆيه‌م بۆ شێڵته‌ره‌كان ده‌كات و ده‌لێ : ” لەم کابینەیەدا ئێمە هاوكاریمان بۆ شێڵته‌ره‌كان زیاد کردووە و پابه‌ندین بە ئەنجامدانی کاری زیاتر بۆ پاراستن و پشتگیریی كچان و ژنان له كوردستان.”
کۆمەڵگەی ئێمە، هەرگیز پێشناکەوێت ئەگەر نیوەی کۆمەڵگە نه‌توانێت به ئازادی و بەبێ ترس لە توندوتیژی بژی. لەم کابینەیەدا ئێمە هاوكاریمان بۆ شێڵته‌ره‌كان زیاد کردووە و پابه‌ندین بە ئەنجامدانی کاری زیاتر بۆ پاراستن و پشتگیریی كچان و ژنان له كوردستان.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) April 17, 2021