لەم شارە كەسێك كوژراو دووى ديكه‌ش بریندار بوون

ڕۆژی شەممە لە ئەنجامی پێکدادانێکی خێڵەکی لە باشوری پارێزگای بەسرە 3 کەس کوژران و برینداربوون .

سەرچاوەکی ئەمنی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا گوتی:”لە ناوچەی ئەبوئەلخەسیب لە باشوری بەسرە ناکۆکییەکی عەشایەری دروست بوو، لە و پێکدادانە دا هاووڵاتییەک بووە قوربانی و دوو هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون، بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بدات،

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منييه‌ گوتیشی:”ڕووداوەکە بەهۆی ناکۆکی نێوان خەڵکی یەک خێڵەوە بووە لە یەکێک لە ناوچەکانی ئەبو ئەلخەسیب.”

 

س: ئه‌لبه‌غداديه‌albaghdadia.

Back to top button