ئێران بەدوای كه‌سێك دەگەڕێت

دەسەڵاتدارانی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند کە تۆمەتبارێكی لە بۆردومانکردنی بنکەی ناوکی ناتانز دیاری کردووە .

تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران له‌ ڕاپۆرتێکدا پشتڕاستی کردەوە کە دەسەڵاتداران تۆمەتبارەکەیان بەناوی ڕەزا کەریمی یان دیاریکردووە .”

ته‌له‌فزيۆنه‌كه‌ ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پیاوە پێش تەقینەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە ئێران هەڵاتووە، کە ئێران ئیسرائیلی تاوانبار کردووە

گوتیشی:”هەنگاوی پێویست و یاسایی بۆ دەستگیرکردنی و گەڕانەوەی بۆ وڵات لە کاردایە.”

س: ئه‌لحه‌ده‌س .alhadath

Back to top button