به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشى هه‌ولێر : 10 بارزگانی ماددەی هۆشبەر بە 9 کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
له راگه‌يێندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌لێ ،له دوو چالاكی جیاوازدا، 10 بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كانيان ده‌ستگیركردووه و ده‌ستیشيان به‌سه‌ر بڕی زیاتر له 9 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش/ هه‌ولێر، له راگه‌يێنراوێكدا كه ئه‌مرۆ شه‌ممه بڵاویكرده‌وه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه تێدا هاتووه ، له دوو چالاكی جیاوازدا، 10 بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كانيان ده‌ستگیركردووه ئه‌و 10 كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراون مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه و بازرگانیشیان پێوه‌كردووه.
له راگه‌يێندراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان هه‌روه‌ها هاتووه،” له چالاكی یه‌كه‌م، 2 كلیۆ و 569 گرام هیرۆیین، 1 كیلۆ و 680 گرام كریستال، 984 گرام حه‌شیش، 680 گرام تلیاك و 580 گرام جامایكا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه لەگەڵ 9 تۆمه‌تبار، لە چالاکی دووەميش لە نزیك به‌ستۆره، بازرگانێك به 3 مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاك ده‌ستگیركراوه.
له كؤتايى راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه، تۆمه‌تباره‌كان به گوێره‌ی یاسای 25ی مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراون.