وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاماده‌كارى بۆ وه‌رزى هاوين ده‌كات، سبه‌ى پێدانى كاره‌با بۆ ماوه‌يه‌كى دياريكراوه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌

كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێت : بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە كێڵگەكانی كۆرمۆر بۆ ماوەی 12 كاتژمێر بەرهەمهێنانی غاز رادەگیرێت.
كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمى كوردستان له‌ راگه‌يێنراوێكدا كه‌وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك ) كه‌وتووه‌ تێدا هاتووه‌:” هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە رێكەوتی 18/4/2021 لەكاتژمێر 4ی بەیانی یەوە تاوەكو كاتژمێر 4 ی ئێوارە كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بەئیشوكاری چاكسازیی لەكێڵگەی كۆرمۆر بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و خۆئامادەكردن بۆ وەرزی هاوین .”
له‌راگه‌يێندراوه‌كه‌ى كۆنترۆلى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان زياتر هاتووه‌ :”لەو ماوەیەدا هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەهێنان رادەوەستێت و بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و بەهەماهەنگی لەگەڵ وێستگەكانی گۆڕین كار بۆ ئەوە دەكەن لەو 12 كاتژمێرەدا كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان هەبێت .”
Back to top button