له‌ سیده‌كان بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قیه‌وه‌

له‌ ناحیه‌ی سیده‌كان بۆمبێك له‌ جۆری “تی ئێن تی” به‌ ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قیه‌وه‌ و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ برینداره‌.

بەپێی زانیارییەکان، بۆمبەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 18-4-2021 بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی خەڵکی بجیل لە شارۆچکەی ئاکرێ، تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ئەو هاووڵاتییە بە سەختی بریندار بووە.

هاووڵاتییەکە ناوی فەیسەڵ جەمیل ئەحمەدە و تەمەنی 30 ساڵە، بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە، لە گوندی سۆریایی نزیک بجیلەوە رووی لە سیدەکان کردووە.

Back to top button