تەندروستى عێراق: لەم مانگەدا بڕێکى زۆرى ڤاکسینى کۆرۆنا دەگاتە عێراق

وەزارەتى تەندروستى عێراق ئاشکرای دەکات، تائێستا زیاتر لە (200) هەزار هاوڵاتى ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرگرتووە، دەشڵێت: تاکۆتایى ئەم مانگە ملیۆنێک و (300) هەزر ژەمە ڤاکسین دەگاتە عێراق.

حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاند: پڕۆسەى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا بە هاوڵاتیان بەردەوامە و رۆژانە هاوڵاتیان لەسەرتاسەرى وڵات سەردانى بنکە تەندروستییەکان دەکەن بۆ وەرگرتنى ڤاکسین.

ئاشکراشیکرد، تا کۆتایى ئەم مانگە کاروانێکى دیکەى ڤاکسینى کۆرۆنا کە بڕەکەى یەک ملیۆن و (300) هەزار ژەمى ڤاکسینى کۆڤاکسە دەگاتە عێراق.

Back to top button