پۆليسى هه‌ولێر :چوار كەس بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كران

به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر ده‌لێ : چوار كەس بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كران كه‌ کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوو.
له‌ راگه‌يێندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر كه‌ وێنه‌يه‌كى دراوه‌ به‌ ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك) رايگه‌ياند :” بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، لە هەڵمەتێکی گەڕان بە دوای تۆمەتباراندا، توانییان لە ماوەی 24کاتژمێردا 4 كەس بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر بكەن، کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوو.
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر ده‌شلێت:” هەریەك لە تۆمەتباران (م.م.ف) و (ر.م.م)، دانیان نا بەوەدا كە بە ماتۆڕسكیلی سێ تایە، 12 جار كەلوپەلی بەردەم دوكانی هاووڵاتییەكیان دزیوە، هەروەها تۆمەتباران (هـ.م.م) و (ا.ل.ر) بە ماتۆڕسكیلی سێ تایە، هەڵسابوون بە دزینی كەلوپەلی بیناسازیی قوتابخانەیەك كە تازە دروست دەكرێت،
له‌ كۆتايى راگه‌ييندراوه‌كه‌ى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر هاتووه‌ :”سەرجەم تۆمەتبارەكانیش بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیران.
Back to top button