باڵيۆزى توركيا بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: هيواخوازين په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه به‌ره‌وپێشه‌وه بچن.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2021/4/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز فاتيح يلدز باڵيۆزى توركيا له به‌غدا كرد كه به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى له عێراق، سه‌ردانى به‌ڕێزيانى كردبوو.
له ديدارێكدا كه به‌ڕێز كونسولى گشتيى توركيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و ده‌ستخۆشى له به‌ڕێز باڵيۆزى توركيا له به‌غدا كرد بۆ ئه‌رك و خزمه‌تى له عێراق و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له كار و ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.
به‌ڕێز باڵيۆزى توركيا له به‌غدا، وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ى له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كانيدا له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى عێراق پێشكه‌شى كراوه، هيواى خواست په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و دراوسێيه‌تيى باش له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه به‌ره‌وپێشه‌وه بچن.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ڕێككه‌وتنى شه‌نگال له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقدا و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.