په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتووى بۆ دانيشتنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر ژماره‌يه‌ك ته‌وه‌ر دياريكرد و ده‌لێ : پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2021/4/20، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن .
له‌راگه‌يێندراوێكدا ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رنامه‌ی كارى دانيشتنى رۆژى سێشه‌ممه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى ئاشكرا كرد كه به‌مشێوه‌ى خواره‌وه‌يه.
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 20/4/2021 به‌م شێوه‌یه بێت:
یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووەم: خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (49) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق:
1. بیرۆكەی پەرلەمانتار (گەلاوێژ عبید عپمان) سەبارەت بە (زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە).
2. بیرۆكەی پەرلەمانتار (شنۆ ئەشقی عبدالله) سەبارەت بە (ڕەخساندنی هەلی كار لەهەرێمی كوردستان -عێراق).
سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای ( هەمواری یەكەمی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە (3)ی ساڵی 2019)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1. پێشنیازەبڕیاری (ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
2. پێشنیازەیاسای (بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق).