ئاگادارییەک لە ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە زیادکردنی ئاشکرا (مزاد)ی کەلوپەلی بەکارهاتوو

ئەنجومەنی وەزیران  بە زیادکردنی ئاشکرا (مزاد)ی ژماره‌يه‌ك کەلوپەلی بەکارهاتوو ده‌فرۆشێته‌وه‌.

له‌ ئاگادارييه‌كدا كه‌ ئيمزاى ساناو فه‌ره‌يدون محه‌مه‌د، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى كارگێرى و دارايى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى له‌سه‌ره‌ و ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ به‌ڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و وێنه‌يه‌كى دراوه‌ به‌ ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك و ليستى ناوى كه‌لوپه‌له‌كانى تێدايه‌ رايگه‌ياندووه‌ : ئاگادارى هاووڵاتيان ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ ليژنه‌ى فرۆشتنى كه‌لوپه‌له‌ به‌كارهاتووه‌كان هه‌ڵده‌ستێت به‌ فرۆشتنى كه‌لوپه‌له‌به‌كارهاتووه‌كانى به‌رێگاى زيادكردنى ئاشكرا.”

له‌ئاگادارييه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران هاتووه‌ : هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداريكردنى هه‌يه‌ سه‌ردانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران ( ليژنه‌ى فرۆشتنى كه‌لوپه‌له‌ به‌كارهاتووه‌كان/هۆبه‌ى كۆگا) بكات بۆ وه‌رگرتنى زانيارى و دانانى بارمه‌ته‌ى ياسايى به‌رێژه‌ى  20% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى شكێندراو.

ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران له‌ ئاگادارييه‌كه‌يدا كاتى زيادكردنه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌ دواى 15 رۆژى تر به‌ 4 مه‌رج له‌ به‌روارى 28-4-2021 كه‌ ده‌كاته‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ سه‌عات 12 وه‌ك له‌ وێنه‌ى ئاگادارييه‌كه‌ هاتووه‌ له‌ خواره‌وه‌ .

Back to top button