مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ ئەنجام دا
نووسینگه‌ی تايبه‌تى کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڵاویكرده‌وه ده‌لێ، بەمەبەستی پرسینی هەواڵی تەندروستی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی كردووه به كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه كردووه .
نووسینگه‌ی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ى ناوه‌رۆكى په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كموردستان و كۆسره‌ت ره‌سوڵ رايگه‌ياند : “پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەسرور بارزانی بۆ کۆسرەت رەسوڵ عەلی بەمەبەستی پرسینی هەواڵی تەندروستی و خۆشحاڵی دەربڕین بوو بە گەڕانەوەی”.
له راگه‌يێندراوه‌كه زياتر هاتووه كه، “سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی کۆسرەت رەسول دەربڕی و هیوای لەشساغی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست”.