ههولێر : هێزەکانی ئاسایش تۆمەتبارێکیان بەبڕی 25 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتبارێکیان بەبڕی 25 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.
لە راگەیاندراوێکدا ئهمرۆ يهكشهممه، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رايگهياند : “دوای بەدواداچوون و چاودێرييهکی وورد ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18ی4ی2021، لەڕێگای هەولێر بۆ کەڵەك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان توانرا دەست بگیرێت بەسەر( 25 )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر كه 18 هەژدە کیلۆگرام (هێرۆین) و بڕی (7) کیلۆگرام لەجۆری (کریستاڵ)هوه لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێكيش بەناوی ( ب ــ خ ــ خ ) دانیشتوانی هەرێمی کوردستان.
لە راگەیاندراوەکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان راشيگهياند،” تۆمەتبار بەنیاز بووە ماددە هۆشبەرەکە داخیلی شاری هەولێر بکات بەمەبەستی فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەوەشی خستووەتە روو، کە تۆمەتبارەکە ڕهوانهى دادگا كرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە .