پاشەكەوت لەسەر مووچە لادەبردرێت

خواكوڕك
مەدینە شەرنەخی ئەندامی لێژنەی دارای پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانی هەیە پاشەكەوت لەسەر بەشێك لە مووچەكانی ئەو فەرمانبەرانە نەهێلێت كە مووچەیان لە (500) هەزار كەمترە، دەلێت لەئێستادا بە پێی زیاد كردنی داهات حكومەت دەیەوێت یەكەم هەنگاو بۆ چارەسەری مووچە بەم شێوەیە دەست پێ بكات”.
شەرنەخی ئەوەشی بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاندووە، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وا خەریکی کارکردنە لە سیستمی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پاشه‌كه‌وت له مووچه‌ی فه‌رمانبەراندا، به‌ڵام تا ئێستا كه‌مكردنه‌وه رێژه‌ی پاشه‌كه‌وت به ته‌واوه‌تی دیاری نه‌كراوه، چونكه حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی دێته به‌رده‌ستی، پێداچوونه‌وه به رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتدا بكات، واتا چه‌ندی پاره‌ی هه‌یه دابه‌شی ده‌كات به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانیدا.
ئەو ئەندامەی لێژنەی دارای پەرلەمانی كوردستان زانیاری زیاتر ئاشكرا دەكات و دەلێت ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مووچه‌كانیان كه‌مه، بۆنموونه ئه‌وانه‌ی مووچه‌كانیان 400 هه‌زار بێت یان 500 هه‌زار، حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ وه‌ك خۆی بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی مووچه‌كانیان له سه‌رووی 500 هه‌زاره‌وه‌یه، ده‌ستكاری ده‌كرێت و به‌پێی زۆریی مووچه‌كه پاشه‌كه‌وتی لێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی پله باڵاكان، رێژه‌یه‌كی كه‌می پاشه‌كه‌وتی لێی كه‌م ده‌كرێته‌وه دەشلێت حكوومه‌ت پلانی دووه‌می هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه، ئه‌ویش دوای نه‌مانی پاشه‌كه‌وت، هەڵبەت به‌گوێره‌ی بازاڕ پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی فه‌رماندا ده‌كرێت، هه‌ر كاتێكیش ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان ئاسایی بێته‌وه، پێداچوونه‌وه بۆ مووچه ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی مووچه‌كانیان به‌رزه، رێژه‌كه‌ی كه‌م ده‌كرێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌ك هاوسه‌نگی هه‌بێت له پێدانی مووچه‌دا، به‌مه‌رجێك له‌گه‌ڵ بازاڕی ئه‌وكاتی هه‌رێمی كوردستان بگونجێ.
شەرنەخی گوتیشی، ێستا خه‌ریكه ئه‌و بارگرانییه وه‌ك پێشتر نامێنێ، پڕۆسه‌ی چاكسازیی سه‌رۆك بارزانی و بچووكردنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی حكوومه‌ت و هه‌موو ئه‌و پلانانه‌ی حكوومه‌ت له‌به‌رده‌ستیه‌تی، ئه‌مساڵ ره‌وشی داراییی هه‌رێم زۆر باشتر ده‌بێت له ساڵانی رابردوو. له دوو ساڵی رابردوو به‌داخه‌وه حكوومه‌ت نه‌یتوانی هه‌موو مووچه‌كان دابه‌ش بكات، به‌ڵام پێموایه له‌مساڵدا ره‌وشه‌كه باشتر ده‌بێت و ده‌توانێ مووچه‌ی هه‌ر 12 مانگ خه‌رج بكات.”