حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 2 مووچه ده‌داتە کەمئەندامان
وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی نووسراوی پشتیوانی بۆ به‌رز كردوونه‌ته‌وه با کەمئەندامان و بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت. كه‌مئه‌ندامان به هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ری ده‌بینن کە دوو مووچەیان لەم مانگە بۆ خەرج بکرێت.
سامان حوسێن، سكرتێری یه‌كێتیی ئهمئهندامانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له گردبوونه‌وه‌مان له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، داوامان كرد بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان دوو مووچه به كه‌مئه‌ندامان بدرێت، له وه‌ڵامدا پێیان وتین به‌ڕێز كاك مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕازییه به داواكه‌تان.
گوتیشی: وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی نووسراوی پشتیوانیی بۆ داواكه‌ی ئێمه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه، بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
سامان حوسێن، سكرتێری یه‌كێتیی ئهمئهندامانی كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: بڕیاره‌كه ته‌نها بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانه کە كه‌مئه‌ندامان دوو مووچه وه‌ربگرن، به هیواین حكوومه‌ت هه‌نگاوی باش بنێت بۆ جێبه‌جێكردنی داوا و خواسته‌كانی كه‌مئه‌ندامان، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان تاكوو ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت بڕیاری باش له‌باره‌ی زیادكردنی مووچه‌كانمان بدات.
سامان حوسێن راشیگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به حكوومه‌تی خۆمان ده‌زانین و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ین بڕیاهكه جێبه‌جێ بكات و كاری باشترمان بۆ بكات، یاسایی كه‌مئه‌ندامان پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه بۆ باشتركردنی ژیانی كه‌مئه‌ندامان.