موقته‌دا سه‌در: ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردستانی دانیشتنی جددی ئه‌نجام بدرێت
خواكوڕك
رابه‌ری ره‌وتی سه‌دره‌یه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق و سه‌رجه‌م لایه‌نه ناحكومیه‌كان سندوقێكی نێودەوڵەتى بۆ پشتیوانى و بنیاتنانەوەى هەموو ئەو ناوچانەى لەناوخۆى عێراقدا زیانیان پێگەیشتووە دروست بكرێت.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه 20/2/2017 موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در پڕۆژەی ڕەشنووسی دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵی راگه‌یاند و تیایدا باسی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره‌كانی جه‌نگ له عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌كات.
له پرۆژه‌كه‌ی سه‌در هاتووه، كه ده‌بێت سندوقێكی نێودەوڵەتى بۆ پشتیوانى لە هەڵمەتى بنیاتنانەوەى عێراق دروست بكرێت هه‌روه‌ها له ڕێگەی سوپای عێراقەوە خێرا خزمەتگوزارییەکان بگەیەندرێن بەو کەسانی کە لە کاتی جەنگادا زیانیان بەرکەوتووە.
له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌ڵێت، پێوسته ده‌رگاكانی گفتوگۆ كراوه‌بن له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانیه‌كان و جۆره رێكه‌وتنێك بكرێت كه سوودی بۆ گه‌لی كوردستانیش هه‌بێت، ده‌شڵێت ئه‌م رێكه‌وتنه باشتره له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
راگه‌یاندنی ئه‌و پرۆژه ره‌شنوسه‌ی سه‌در له‌كاتێكدایه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ماوه‌ی دوو ساڵی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش توانیویانه شكست به‌و هێزه بهێنن و له‌سه‌رتا سه‌ری عێراق تووشی لێدانی كوشنده‌ی بكاته‌وه.