یاسای بودجەی 2021 کەوتە بواری جێبەجێکردن و پشكى ههرێمى كوردستانيش دياريكرا
پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 بە 11 تریلیۆن و 482 ملیار و 394 ملیۆن دینار دیاریکرا.
پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە پێکهاتووە لە هەشت تریلیۆن و 161 ملیار دینار بۆ خەرجی، سێ تریلیۆن و 271 ملیار دینار بۆ وەبەرهێنان و 923 ملیار و 434 ملیۆن دیناریش وەکو خەرجیی حاکیمە دانراوە.
دکتۆر فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رايگەیاند “دوای قسەکردن لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی ، پاش سێ هەفتە لە پیداچوونەوەی وەزارەتەکە بە یاسای بودجەی پەسندکراو، پشکی هەرێمی کوردستان بە 11 تریلیۆن و 482 ملیار دینار دانراوە”.
هەشت تریلیۆن و 161 ملیار بۆ خەرجی دانراوە، لەگەڵ سێ تریلیۆن و 271 ملیار و 384 ملیۆن دینار بۆ وەبەرهێنان و 50 ملیۆن دیناری دیکەش وەکو زیادە دەچێتە سەر ئەو بڕە، هاوکات 923 ملیار و 434 ملیۆن و 626 هەزار دینار وەکو نەفەقاتی حاکیمە دانراوە.
هەرێمی کوردستان مانگانە بەبێ لێبڕین پێویستی بە 895 ملیار دینارە، لە ساڵێکدا 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار تەنیا بۆ مووچە پێویستە.
س: رووداو