70٪ی ده‌رمانی نایاسایی له مه‌رزه‌کانی سلێمانییه‌وه بە قاچاخ هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/04/مه‌رزه‌كانى-سلێمانى.jpg)
دوێنێ یەكشەممە، كاروان گەزنەیی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بانگەشەی ئەوەی كرد كە سكاڵا لەسەر وەزیری تەندروستی تۆمار دەكات. گوایە لە خەمی تەندروستیی گشتیدایە و دەرمانی نایاسایی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە . له‌وه‌ڵامى پروپاگه‌نده‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراكسيۆنى يه‌كێتى، سه‌رۆكى ليژنه‌ى ته‌ندروستى و ژينگه له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌لێ : 70٪ی ده‌رمانی نایاسایی له مه‌رزه‌کانی سلێمانییه‌وه بە قاچاخ هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
د. سەباح زێباری، سه‌رۆکی لێژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له په‌رله‌مانی كوردستان رايگەیاند: ”پەرلەمانتارەكەی یەكێتی دووجار ئه‌و پرسه‌ی باس کردووه، وه‌ک لێژنه به‌دواداچونمان کرد، وه‌ڵاممان دایه‌وه كە ئه‌و تێبینی هه‌بوو له‌سه‌ر کوالێت کۆنترۆڵ و ده‌رمان، وەڵاممان دایه‌وه كە له مه‌رزه‌کانی سلێمانییەوە ده‌رمانی قاچاخ هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت كه به رێژه‌ى 70٪ی ده‌رمانی نایاسایی له مه‌رزه‌کانی سلێمانییه‌وه بە قاچاخ هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت“.
زێبارى ده‌شلێت: ”ده‌رمانی تورکی و ئه‌رووپی ناسراون، بە قاچاخ ناكرێت هاوردە بكرێن، بەڵام دەرمانی ئێرانی لە مەرزەكانی سلێمانییەوە بە قاچاخ هاوردە دەكرێن“.
سەرۆكی لێژنەی تەندروستیی پەرلەمانی كوردستان زياتر گوتى :” پەرلەمانتارەكەی یەكێتی ئازادە لەوەی موزایەدە بكات و بانگەشەی سكاڵاكردن بكات، بەڵام ”خەڵكی دەزانن ڕاستیی بوونی دەرمانی نایاسایی لە هەرێمی كوردستاندا ئەوەیە كە لە مەرزەكانی سلێمانیدا دەرمان بە قاچاخ هاوردە دەكرێت، ئەگەر راست دەكەن و لە خەمی تەندروستیی خەڵكیدان، با ئەو قاچاخچێتییە لە مەرزەكانیان ڕابگرن“.
پێشتريش په‌رله‌مانتارانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌دواداچوونه‌كانيان ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه كه له‌مه‌رزه‌كانى سنوورى شارى سلێمانى به‌ئاشكرا كه‌لوپه‌لى قاچاخ و بێ كوالێتى و ماوه به‌سه‌رچوو له‌به‌رامبه‌ر بره پاره‌يه‌كى زۆر ده‌هێنرێته هه‌رێمى كوردستان و ساغ ده‌كرێته‌وه .”
هەر بەپێی بەدواداچوونەكان و قسەكانی پێشووتری ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، قاچاخچێتیی مەرزەكانی سلێمانی لە لایەن تاقمێكی خۆفرۆشی نێو یەكێتی بە سەركردایەتیی لاهوور جەنگی دەكرێت و هەموو جۆرە كاڵایەك هەر لە دووگی ئاژەڵ و هێلكە و دەرمانەوە تا دەگاتە ئۆتۆمبێل و ئامێری گەورە، هەمووی بە قاچاخ هاوردە دەكەن.