ئەڵمانیا: ئومێد زۆرە بۆ ڕێكەوتن

گوتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ڕۆژی دووشەممە دووپاتی کردەوە کەدانوستانەکانی ڤییەنا له‌باره‌ى گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوه‌کی لە پەرەسەندندایە.

هەروەها ئەوەی شیکردەوە کە لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە دیالۆگی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن هەیە .

ھاوكات میخائیل ئوڵیانۆڤ، نوێنەری روسیا گوتی:” دەتوانین بە ئەرێنی تێبینی ئەوە بکەین کە دانوستانەکان دەچنە قۆناغی داڕشتنیەوە.”

ئۆلیانۆڤ لە تویتەردا دەڵێت: ” چارەسەری پراکتیکی هێشتا دوورە، بەڵام ئێمە لە ڕووی گشتیەوە گواستراوینەتەوە بۆ ئەوەی لەسەر هەنگاوی دیاریکراو بۆ ئامانجەکە ڕێکبکەوین “.

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button