رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر – دهۆك كرايه‌وه،هه‌موو بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی له‌و رێگایه له‌به‌رچاو گیراون
له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆتا قۆناغى كاره‌كان له‌سه‌ر رێگای دووسایدی سه‌ره‌كی نوێی هه‌ولێر – دهۆك، ته‌واو كرا و چووه بواری خزمه‌تى گشتى.
له‌كاتی كردنه‌وه‌ی رێگاى گۆپاڵ، ئومێد خۆشناو، پارێزگای هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتى، ئه‌مڕۆ به‌نوێنه‌رایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریمان له كردنه‌وه‌ی ئه‌وشه‌قامه‌دا كردووه،كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه‌ش كاریگه‌ری ئاسانكاری له‌سه‌ر هاتووچۆی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت.
پارێزگارى هه‌ولێر گوتيشی: كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به رێگاوبانه‌كان ده‌دات.كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه كاریگه‌ری ئاسانكاری له‌سه‌ر هاتووچۆی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئومێد خۆشناو له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌يدا گوتىيشى ده‌ستخۆشی له هێمن گرووپ ده‌كه‌م، كه وێڕای ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه، توانییان رۆڵێكی به‌رچاو له كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی دووسایدی 120 مه‌تری هه‌ولێر، 150 مه‌تری هه‌ولێر و رێگای دووسایدی نێوان هه‌ولێر – دهۆك “رێگای گۆپاڵ” بگێڕن و كاره‌كانیان به خێرایی راپه‌ڕێنن و به‌ر له واده‌ی دیاریكراو كۆتایی پێ بهێنن.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به ته‌واوبوونی دووسایدی گۆپاڵ، جگه له‌وه‌ی خزمه‌تێكی زۆر به بواری بازرگانی و هاتووچۆی هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها سه‌لامه‌تییه‌كی زۆریش بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، كه به داخه‌وه تا ئێستا هه‌م به‌هۆی خراپی رێگا و بانه‌كان و هه‌میش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران به رێنماییه‌كانی هاتووچۆ، رۆژانه چه‌ندین كه‌س ده‌بوونه قوربانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ.
هه‌روه‌ها خۆشناو گوتی: درێژایی ئه‌و رێگایه‌ی ته‌واو بووه 35 كیلۆمه‌تره و هه‌موو بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی تێیدا ره‌چاوكراون و پڕۆژه‌كه به گوژمه‌ی 166 ملیۆن دۆلار و به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن هێمن گرووپه‌وه به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه.
له كۆتايى لێدوانه‌كه‌شيدا پارێزگارى هه‌ولێر گوتیشی: رێگاكه 6 ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌رپاسی تێدایه، كه تاكه پڕۆژه‌یه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، وه‌ك رێگای خێرا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌وه‌ی كه هه‌موو سووڕانه‌وه‌كان ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاسن، به‌بێ ئه‌وه‌ی یوتێرمی تێدا بێت.