له‌به‌ر یه‌ك تاكه هۆكار بارزانی ناچێته تاران
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایدیه‌گه‌یه‌نێت، یه‌ك هۆكار هه‌یه كه سه‌فه‌ری بارزانی دوای چه‌ندین بانگێشتنامه‌ی فه‌رمی ئه‌و وڵاته ره‌تكراوه‌ته‌وه ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌سه‌روه‌ری هه‌رێمه‌وه هه‌یه، هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش گه‌شته‌كه له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
فەرەیدون عەبدولقادر ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به رووداوی رایگه‌یاندووه، سه‌رجه‌م پێویستیه‌كانی گه‌شته دبلۆماسیه‌كه‌ی ئاماده‌كراون بۆ تاران به‌ڵام ئێران ئاماده نیه له‌كاتی پێشوازی كردنی له سه‌رۆكی هه‌رێم ئاڵای كوردستان له پێشوازی دابنێت، بارزانیش پێداگره له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه.
له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2016ـه‌وه به‌رپرسانی حكومه‌تی ئێران زیاتر له پێنج جار به‌فه‌رمی بانگێشتی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه بۆ تاران به‌ڵام بارزانی تا ئێستا گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه، دواین جار كه ئه‌م داوایه له‌بارزانی كرابێت رۆژی 18/2/2017 له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بووه له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن.