ئاسایشی یه‌كێتی دوو مێرمنداڵی 12 و 14 ساڵی به‌ بێ هۆكار ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌دات و دواتر به‌ فشار ئازادیان ده‌كات

دوای دوو رۆژ له‌ رفاندنی دوو مێر منداڵی ته‌مه‌ن 12 و 14 ساڵی  له‌ شاره‌دێی هه‌ڵبه‌جه‌ی تازه‌ له‌ لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتی له‌ ناوچه‌كه‌، پاش ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆر به‌ بێ به‌سه‌ردا ساغ بوونه‌وه‌ی هیچ تاوانێك هه‌ردوو مێرمنداڵه‌كه‌ ئازاد كران و باوكی ده‌ستگیركراوانیش سكالای یاسایی له‌سه‌ر ئاسایشی یه‌كێتی تۆمار ده‌كات، سه‌رۆكی رێكخراوێكی تایبه‌ت به‌ مافی مرۆڤیش رایده‌گه‌یێنێت.ئه‌مساڵ به‌ به‌راورد به‌ ساڵه‌كانی رابردوو ئاسایشی یەكێتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی زۆرترین ڕێژەی ئەشكەنجەدانی تۆمەتبارانی تۆمار كردووە.

 

رەگەز كەمال، ڕێکخەری ڕێکخراوێكی تایبه‌ت بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)  رایگه‌یاندووه‌ كه‌  ئاسایشی یەکێتی دوو مێردمنداڵی ته‌مه‌ن 12 و 14 ساڵی بەبێ تاوان ئەشكەنجە داوە، به‌ جۆرێك كه‌ مێرمنداڵێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه‌دان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك بێهۆش ده‌كه‌وێت.

هه‌روه‌ها ئه‌و چالاكوانه‌ نوسیویه‌تی دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس لێكۆلینه‌وه‌ی له‌ رووداوه‌كه‌ كردووه‌، ده‌كه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و مێرمنداڵانه‌ هیچ تاوانیكیان ئه‌نجام نه‌داوه‌، بۆیه‌ ئاسایش دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆر به‌ ناچاری  هه‌ردوو مێرمنداڵه‌كه‌ ئازاد ده‌كات و باوكی مێرمنداڵه‌كانیش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ سكالای یاسایی له‌سه‌ر ئاسایشی یه‌:ێـی له‌ هه‌ڵبجه‌ی تازه‌ تۆمارده‌كات.

Back to top button