ئه‌مرۆ پەرلەمان دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای هاوردەکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان دەدات
ئەمرۆ سێشه‌مه20ى 4ى 2021، پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیازە یاسایەك بكرێت و له‌وانه‌ش ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازه یاسای هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ده‌دات.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ژماره (8)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌ده‌چێت.
بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە،بیرۆكەی پەرلەمانتار (گەلاوێژ عبید عپمان) سەبارەت بە (زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە)، هەروەها بیرۆكەی پەرلەمانتار (شنۆ ئەشقی عبدالله) سەبارەت بە (ڕەخساندنی هەلی كار لەهەرێمی كوردستان -عێراق) دەخرێتەڕوو.
بڕیارە خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای ( هەمواری یەكەمی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان) بكرێت.
هاوكات بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی په‌رله‌مان ، بڕیارە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای (بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، هەورەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە بڕیاری (ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق) بكرێت.