وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێم رەخنەى توند لەکەناڵەکانى راگەیاندن دەگرێت
له ههولێر به ئامادهبوونی وهزیری ناوخۆ و پارێزگاری ههولێر، باڵاخانهی نوێی پاسپۆرت و نشینگهی ههولێر كرایهوه و دووپات كرایهوه به شێوازێكی نوێ و كورتخایهن مامهڵهی هاووڵاتییان لهو فهرمانگانه ڕایی دهكرێ.
وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر دۆسیەکانى کوشتن و خۆکوشتن رەخنەى توند لە میدیاکان دەگرێت و داوا دەکات بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسیەیە بکەن، هەڕەشەى ئەوەش دەکات کە لە رێى داواکارى گشتیەوە کار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەکەن
رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەکێک هۆکارى زیادبوونى حاڵەتەکانى خۆکوشتن هەندێک پەیامى ناراستە کە لە راگەیاندنەکانەوە ئاراستە دەکرێن و جۆرێک لە هاندانى تێدایە بۆ خۆکوشتن، بە بەڵگەوە دەیڵێن ک ەیەکێک لە هۆکارەکانى زیادبوونى خۆکوژى بە تایبەت لەژناندا ئەوەیە کە لە راگەیاندنەکاندا بە شێوازێکى هەڵە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسیەیە دەکرێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، هەندێک جار پەیامنێرەکان پرسیارێکى زۆر سەیر لە تاوانبار یان تاوان لێکراودەکەن کەچۆن کردارەکەى ئەنجامداوە، لەکاتێکدا ئەوە کارى پۆلیس و لێکۆڵەرە.
وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێم داوایەکى ئاراستەى میدیکاران و کەناڵەکانى راگەیاندن کرد و وتى: داوا دەکەم بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکانى کوشتن و خۆکوشتن بکەن و نەبنە جێگرەوەى پۆلیس و دادگا و چاوپێکەوتن لەگەڵ تاوانبارن ئەنجام نەدەن، چونکە ئەوە پێچەوانەى عورف و یاسایە، لەهەمانکاتدا هەر وروژاندنێک لە راگەیاندنەکانەوە هۆکارێکە بۆ ئەوەى ئەو کەسانەى گرفتێکیان هەیە پەنا بۆ کارێکى نادروست ببەن.
راشیگەیاند، داوامان لە داواکارى گشتى کردوە بە دواداچون بۆ دۆسیەیە بکات و هەرکەناڵێک لەچوارچێوەى کارى راگەیاندن دەرچوو، پێویستە لە رێگەى داواکارى گشتیەوە کارى لەسەر بکرێت.