خەڵكی دەورو بەری مووسڵ داوا لەبارزانی دەكەن ناوچەكانیان لە حشدی شەعبی بپارێزێت
خواكوڕك
ئەمرۆ دووشەممە 20ی 2ی 2017 دانیشتوانی ئاسكی مووسڵ خۆپێشاندانی بەرفرەوانیان ئەنجامداو راگەیاندراوێكیان بڵاو كردەوە لە راگەیاندراوەكەدا داوا لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن، ناوچەكانیان لە هێرشی حشدی شعەبی بپارێزێت و دەلێن هێزی پێشمەرگەی کوردستان خوێنی خۆیان کردووەتەوە قوربانی بۆ پارێزگای لە ئێمە، بۆیە ڕێگا نادەین بە هیچ شێوەیەک جگە لە هێزی پێشمەرگە، هیچ هێزێکی دیکە لە ناوچەکانمان جێگیر بکرێت و دەڵێت: “بە فەرمانی بارزانی دەرگای کوردستان بەڕووی ئێمەدا کراویەوە و لە دەستی هێرشی داعش ڕزگاریان کردین “.
شێخ ئەحمەد، گوتەبێژێک بەناوی خۆپیشاندانەوە راگەیاندراوێكی خوێندەوە لە راگەیاندراوەكەدا، داوایای خۆپێشاندانی راگەیاندوو گوتی بارزانی دەرگای بۆ ئێمە كردۆتەوە، بۆیە ئێمەش جگە لە پێشمەرگە رێگا بەهیچ هێزێك نادەین جێگیر بێت لەناوچەكانی ئێمەدا و ئێمە دەمانەوێت بگەرێنەوە باوەشی كوردستان”.
هەروەها گوتەبێژەكە راشی گەیاند، لەڕێگای بەیاننامەیەکەوە داواکارین بارزانی بەدەم ئەم داواکاریانەمانەوە بێت، یەکەم: لەڕێگای پێشمەرگەوە ناوچەکانی ڕۆژئاوای مووسڵ ئازاد بکرێنەوە، دووەم: نامانەوێت حەشدی شەعبی مووسڵ ئازاد بکاتەوە و بچێتە ناوچە عەرەبییەکان، بەڵکوو دەمانەوێت پێشمەرگە ئازادیان بکاتەوە، سێیەم: ڕێرەوێکی ئارام بکرێتەوە بۆ ئەوەی خێزانی سڤیل بچنە ناوچە ئارامەکان، چوارەم ئاوارەکانی مووسڵ بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.