ئیسرائیل ڕێگە بە تاران نادات ئەم كارە بكات

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە لە ڤییەنا دانیشتنی فەرمی نوێی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێکەوتنی ناوکی ئێران بۆ هەڵسەنگاندنی ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانە ئەنجام بدرێت کە دوو هەفتە لەمەوبەر بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ساڵی 2015 دەستیپێکرد، لە ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆی لەگەڵ بەرزکردنەوەی سزاکانی سەر تاران،

گابی ئەشکەنازی، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەختی کردەوە لەسەر پێویستی ڕێگریکردن لە ئێران لە بەدەستخستنی توانا ئەتۆمییەکان.”

لە پانێڵێکدا لەگەڵ مایکڵ گۆڤێ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەسەر پرسی ئێران ، ئەوەشی خستەڕوو کە دەبێت جیهان ڕێگری لە تاران بکات لە بەدەست خستنی چەکی ناوکی .

 

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button