عەبادی پەر و باڵی مالیكی دەكات لە ناو حكومەت

خواكوڕك

سكای پرێس لەزاری سەرچاوەیەك بلاوی كردۆتەوە كە وەزیری نوێی ناوەخۆی عێراق لەسەر فەرمانی عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستی كردووە بە دوورخستنەوەی گەورە ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆیی عێراق كه‌ نزیكن لە نووری مالیكی”.

سەرچاوەیەكی نزیك لە وەزیری ناوەخۆی عێراق ( قاسم ئەعرەجی) بۆ سكای پرێسی ئاشكرا كردووە، كە وەزیری ناوەخۆی عێراق بە پاڵپشتی حیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستی بە دوور خستنەوەی كۆمەڵێك گەورە ئەفسەر و بەرێوەبەری گشتی سەر بە نوری مالیكی لەناو وەزارەتی ناوەخۆی عێراق”.

سەرچاوەی سكای پرێش ئەوەشی ئاشكرا كردووەو كە كۆڕانكاریەكان لەناو وەزارەتی ناوەخۆی عێراق تەواو بەدوورخستنەوەی كەسانی نزیك لە مالیكی دەستی پێكردووە و ئەمەش بەپاڵپشتی حیدەر عەبادی ئەم پرۆسەیە بەردەوام بووە،  دەلێت ئەو هەڵمەتە بەناوی  ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حزب و كه‌سایه‌تییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ  بەرێوە دەچێت “.

Back to top button