ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان ده‌خاته‌روو

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشەممە، رێکەوتی 2021/4/21، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ کۆدەبێتەوە.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ گرنگترین ئەو تەوەرانەی کە باسیان لێوە دەکرێت خستنەڕووی دواپێشھاتەکانی بواری ئەمنی لە ھەرێمی کوردستان و ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و ڕەوشی لێکۆڵینەوە و ھەڵوێستی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە، ھەروەھا خستنەڕووی ھێڵەگشتییەکانی ڕەشنووسی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 لە بوارەکانی داهات، خەرجی، قەرز و پابەندییە داراییەکان و کورتهێنان.

Back to top button