پهرلهمانتارێكی پارتی : یاسای بوودجە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە
یاسای بوودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە و پەرلەمانتارێکیش رایدهگهێنێت، پێویستە بەغدا پابەندی ناردنی مووچەی مانگەکانی ڕابردووش بێت.
د. محەمەد شاکر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: یاسای بوودجە خراوەتە واری جێبەجێکردنەوە و هەردوو حکوومەتیش ئامادەییی خۆیان پێشان داوە بۆ ئەوەی پابەندی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوانیان بن لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستانەوە وەک لە یاسای بوودجەدا هاتووە.
ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی راشیدهگهێنێت: یاسای بوودجە بۆ یەک ساڵە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەژمار دەکرێت بۆ کۆتاییی ساڵ.
دەشڵێت: بەپێی یاسا ئێستا سێ مووچە قەرزاری هەرێمی کوردستانە و پێویستە پابەند بێت بە ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا ئالیەتی ناردنی پشکی هەرێم دیار نییە.