د. ئومێد سه‌باج: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا باسی هێڵه‌ گشتییه‌كانی بوودجه‌ ده‌كرێ

سەرۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران باسی ھێڵە گشتییەكانی بودجەی ھەرێمی كوردستان دەكرێت. ئاماژەی بەوەشدا لە ئایندەیەكی نزیكدا شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، د. ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا، سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا چه‌ند ته‌وه‌رێك قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ و گفتوگۆ له‌سه‌ر هێڵه‌ گشتییه‌كانی بودجه‌، وه‌كوو خه‌رجی و داهات و كورتهێنان ده‌كرێ و ده‌مانه‌وێ بودجه‌ بكه‌ینه‌ نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ ڕیفۆرم و زیادكردنی داهات.

ئومێد سه‌باح، ئاشكراشی كرد، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوێكی فه‌رمیی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كردووه‌ و ئاماده‌یی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی ده‌ربڕیوه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

دەربارەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان ئومێد سەباح گوتی: ئەو بابەتە پەیوەندی بە بودجەی ھەرێمی كوردستانەوە ھەیە و لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران باسی ھەموو ھێڵە گشتییەكانی بودجە دەكرێت.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئومێد سەباح گوتى: حکوومەتى هەرێمى کوردستان هیچ بڕیارێکى لەبارەى دابەشکردنى مووچەى مانگى چوارى ئەمساڵ بە لێبڕین یان بە تەواوى نەداوە و ئەم بڕیارە لە ئەنجوومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆدا یەکلایی دەکرێتەوە.

 

Back to top button