فه‌رمانده‌يه‌كى پێشمه‌رگه‌ وازهێنانى خۆى له‌ريزه‌كانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان راگه‌ياند

فه‌رمانده‌يه‌كى پێشمه‌رگه‌ وازهێنانى خۆى له‌ ريزه‌كانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان ڕاگه‌ياندوو ده‌لێ: نوێ بوونه‌وه‌ى يه‌كێتى ته‌نها بۆ به‌شێكى كه‌مى يه‌كێتييه‌ ئه‌وه‌ى تريان خۆيان وه‌ته‌نى شه‌هيدى زيندوون و ئيتر به‌سه‌.

 ليوا عه‌باس محه‌ممه‌د ئه‌مين ناسراو به‌ ( ملازم عه‌باس گه‌رميانى ) له‌ ئه‌كاونتى تايبه‌تى خۆى له‌ تۆرى كۆمه‌لايه‌تى فه‌يس بووك وێنه‌يه‌كى كاتى پێشمه‌رگايه‌تى خۆى داناوه‌ و، رايگه‌ياند :” ئه‌مرۆ زاهێنانى خۆم له‌ يه‌كێتى هێنا پاش چل و يه‌ك ساڵ به‌بێ دابڕان و پێشمه‌رگه‌ى پارتيزانى يه‌كێكم له‌و حه‌وت پێشمه‌رگانه‌ى به‌شدارى گرتنى دووزم كردووه‌، وه‌ جارێكيش به‌سه‌ختى برينداربووم .

ليوا عه‌باس محه‌ممه‌د ده‌شلێت :” ده‌رچووى كۆليژى سه‌ربازى به‌غدا و بوو به‌ پێشمه‌رگه‌ پاش ئه‌و سگه‌مه‌رگييه‌ ئێستا ناچاربووم واز بێنم و داواى لێبووردن له‌ كه‌سوكارى شه‌هيدان و ئه‌نفاڵكراوان و هه‌موو پێشمه‌رگه‌ و هاوسه‌رنگه‌رانم و خزم و براده‌رانم ده‌كه‌م و من ناچارم ئه‌م وازهێنانه‌ بكه‌م له‌بڕى ئه‌وه‌ى له‌هه‌موو روويه‌كه‌وه‌ باره‌دۆخم خراپه‌ له‌لايه‌نى نه‌خۆشيى و مادديش .”

له‌كۆتايشدا گوتى،” من ئه‌وه‌نده‌ ده‌لێم نوێ بوونه‌وه‌ى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان ته‌نها بۆ به‌شێكى كه‌مى يه‌كێتييه‌ و، ئه‌وه‌ى تريش خۆيان وه‌ته‌نى شه‌هيدى زيندووه‌ن و ئيتر به‌سه‌ .

 

Back to top button