ڕووسیا: ھیچ بەدیلێك نیە

لەگەڵ دانوستانی دەستپێکردنەوەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکانی ئێران لە هەفتەی داهاتوودا، دوای دوو خولی یەک لەدوای یەک لە ڤییەنا، کە دوێنێ کۆتایی هات، میخائیل ئۆلیانۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤییەنا، جەختی لەسەر گرنگیی گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی نێوان تاران و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ساڵی 2015 دا کردەوە.

ئەو هیچ جۆر و بەدیلێکی ئەو ڕێککەوتنەی لە بەردەستدا نییە و ، گوتی : گێڕانەوەی ڕێککەوتننامە وردوخاشکراوەکە گەرەنتی باوەڕپێکراوی سرووشتی ئاشتیخوازانەی بەرنامە ناوەکیەکەی ئێران دابین دەکات .

لە زنجیرە تویتەکانی ئەکاونتی تویتەرەکەیدا ڕۆژی چوارشەممە گوتی :”هەندێک لایەن دژی گەڕاندنەوەی ڕێكەوتنی ئەتۆمین، بەڵام ئایا بەدیلێکی واقیعی هەیە؟” نا من دەڵێم نیە.”

 

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button