دوای ڕوسیا ئێرانیش دەجوڵێت

هاوکات لەگەڵ ئەو جوڵانەی ڕوسیای ئەم دواییانە بۆ دامەزراندنی بنکەیەک لە سنووری ئیداری نێوان دیرەزۆر و ڕەققە، میلیشاکانی سوپای پاسدارانی ئێران، لە مەیادینەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕەقە،دەیان موشەکییان گواستووەتەوە.

 

لە درێژەدا سەرچاوەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە گوتیان، کە میلیشیای پاسەوانی شۆڕشی ئێران، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، موشەکی دروستکراوی ئێرانییان لە مەترسی دوورخستەوە کە لە ناو ژێرخانەکانی قەڵای شوێنەواری ئەل ڕەحمە لە دەورووبەری ئەلمەیادین لە ڕۆژئاوای فورات هەڵگیراوە و باریان کردوون بۆ ناو بارهەڵگرێکی بازرگانی کە تایبەت بووە بە گواستنەوەی سەوزە و میوەو بۆ ڕەقەیان گواستۆته‌وه‌.

 

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button