ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر دوو پرۆژه‌ی بازرگانی گه‌وره‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بڕیاریدا هه‌ردوو پرۆژه‌ی بازرانی فرۆشتنی كارگەی غازی هەولێر و كڕینی ئامێری وەرگرتنی پەخشی تەلەفزیۆنە ناوخۆییەكان رابگرێت و بڕیاره‌كه‌ش ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه‌.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه‌ 20/2/2017 كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئه‌نجامدرا و تیایدا بڕیاردرا فرۆشتنی كارگەی غازی هەولێر لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رەتكرایەوە و كڕینی ئامێری وەرگرتنی پەخشی تەلەفزیۆنە ناوخۆییەكانیش راگیرا.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كڕینی ئامێری وەرگرتنی پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان لەلایەن هاووڵاتیانەوە راگیرا تا ئەوكاتەی قەیرانی دارایی كۆتایی دێت هه‌وه‌رها بڕیاردرا پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان لە دەرەوەی سنووری پارێزگای هەولێر دەستپێبكاتەوە كە ماوەیەكە راگیراوە.

Back to top button