په‌رله‌مانتارێك : لە سلێمانی فێڵ لە کاسبکار و پەرلەمانتاران کراوە و به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ين
پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، رايده‌گه‌ينێت: له‌شارى سلێمانى فێڵ لە کاسبکار و پەرلەمانتاران کراوە له‌باره‌ى عه‌لوه‌ى ئه‌و شاره‌وه .
دابان محەمەد، لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رايگه‌ياند: له‌سه‌ر داواى كاسبكارانى عه‌لوه‌ى سلێمانى بەدواداچوونیان بۆ ناڕەزایی کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی لە دژی پرۆژەیەک بۆ دروستکردنی عەلوەیەکی دیکە، کردووە.
دابان محەمەد راشيگه‌ياندووه، ” دوای بەدواداچوون، بۆیان دەرکەوتووە بەپێی فەرمانێکی کارگێڕیی بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی، کە لە 18-4-2021 بەبێ گەڕانەوە بۆ دەستەی گشتیی وەبەرهێنان دەریکردووە، ناوی پرۆژەی گەنجینەی ساردكەرەوەی سەوزە و میوە بۆ عەلوەی سەوزە و میوەی هوانە گۆڕدراوە ئه‌مه‌ش فێڵ و ناڕاستيه له گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى كوردستان و كاسبكارانى عه‌لوه‌ى سلێمانى.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له كۆتايى راگهيێندراوهكهشيدا ده‌شلێ :” کاسبکاران سکاڵای ياساييان تۆمار کردووە، پشتیوانیان دەبن، وەک لێژنەی وەبەرھێنانی پەرلەمانی کوردستانیش بەدواداچوون ده‌كه‌ين بۆ دوا نووسراوی وەبەرھێنانی سلێمانی و ناڕاستیی وتەکانی وەبەرھێنانی سلێمانی لەبەردەم پەرلەمانتاران لە نووسینگەی سلێمانی.