فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌: په‌كه‌كه‌ هاووڵاتیانی ئێزدی وه‌ك قه‌لغانی مرۆیی بۆ رێگری كردن له‌ چونی سوپای عێراق بۆ چیایی شنگاڵ به‌كار ده‌هێنێت

 

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌ باره‌ی شنگال ده‌بێت په‌كه‌كه‌ و سه‌رجه‌م گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی دیكه‌ له‌ سنوری شنگال بكشێنه‌وه‌، به‌ڵام به‌ هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ تا ئێستا گرووپی میلیشاكانی حه‌شد و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناو شنگال ماون و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال كه‌ تا ئێستا له‌ كه‌مپه‌كانی پارێزگای دهۆك نیشته‌جێنه‌، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش ئاشكرای ده‌كات ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌ شنگالن په‌كه‌كه‌ وه‌ك فه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان ده‌هێنێت.

 

میرزا خه‌له‌ف، فه‌رماندە لە فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌: دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق هه‌ولیدا له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی شنگال هێزه‌كانی له‌ ده‌ورووبه‌ری شنگال بڵاوه‌ پێبكات، به‌ڵام  چه‌كدارانی په‌كه‌كە، ژن و منداڵی ئێزدییانی کۆکردوونەتەوە و بردوونیەتی بۆ سەر رێی سوپای عێراق لە چیای شنگال، بۆ ئەوەی بۆ رێگریی لە چوونەپێشی سوپا، وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریان بێنێ“.

 

هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی فه‌رمانده‌ی شنگاڵ گوتیشی: ” پێدەچێ عێراق چەند کاتژمێرێک مۆڵەتی دابێ بە پەکەکە، تا شنگال چۆل بکات، بەتایبەتی لە سیبا شێخدر و چیای شنگال، به‌ڵام په‌كه‌كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ رێگای به‌كارهێنانی خه‌لكی ئێزدی ئاستەنگ لەبەردەم چوونی سوپای عێراق بۆ چیای شنگال دروستبكات“.

 

هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ گوتیشی: گومان له‌ په‌یوه‌ندی ژێر به‌ ژێری نێوان سوپای عێراق و په‌كه‌كه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ چەندین جارە عێراق بۆ چۆلکردنی شنگال مۆڵەت دەدا بە پەکەکە، کەچی مۆڵەتەکە کۆتایی دێت، بەڵام پەکەکە ناوچەکە چۆل ناکات، ئه‌مه‌ش گومانی بوونی رێككه‌وتنێكی ژێر به‌ژێرزیاتر ده‌كات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حەشدی شەعبی پشتیوانیی لە مانەوەی پەکەکە لە شنگالدا دەکات“.

Back to top button