هێڤیدار ئه‌حمه‌د: سه‌رۆك حكومه‌ت به‌ڵێنی دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وه‌ی له‌ باره‌ی ده‌نگۆی بردنی ڤاكسین له‌ هه‌رێم بۆ ئێران پێداین  

 دواى ئه‌وه‌ی كه‌نالێ BBC هه‌واڵێكی له‌ باره‌ی چوونی ڤاكسینی دژ به‌ كۆرۆنا له‌ جۆری فایزه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ وڵاتی ئێران بڵاوكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ره‌تی كرده‌وه‌ كه‌ ڤاكسینه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ چووبێت و په‌رله‌مانتارێكیش رایده‌گه‌یێنیت كه‌ داوای لێكۆلینه‌وه‌یان له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت كردووه‌.

 

ھیڤدار ئەحمەد په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەمڕۆ بە فەرمی داوا لە بەڕێز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد لیژنەیەکی تەحقیقی لەسەر راستی و دروستی چۆنی ڤاکسینی ڤایزەر کە پشکی ھەرێمە بۆ ئێران پێکبھێنرێت.

 

هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵێنی دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وه‌ی پێداون  و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی بۆ رای گشتی ده‌خه‌نه‌ روو.

 

Back to top button