سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کارەبای عێراق دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەزیری کارەبای عێراق كرد و ڕاى دهگهیهنێت، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی کارەبا لە عێراق و هەرێمی کوردستان كرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماجد حەنتوش، وەزیری کارەبای حکوومەتی فیدراڵی کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی کارەبا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا و هەوڵەکان بۆ باشترکردنی توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبا کرا.
سەرۆکی حکوومەتى ههرێمى كوردستان وێڕای ئامادەیی دەربڕین بۆ هاوکاریکردنی وەزارەتی کارەبای فیدراڵی و تۆڕی کارەبای نیشتمانیی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش ئاماژەی بەوەش دا کە عێراق خاوەنی سامانێکی ماددی و مرۆیی دەوڵەمەندە کە ئەگەر بە باشی سوودی لێ وەربگیرێت، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر باشتربوونی ژیانی هاووڵاتییان بە گشتی و کارەبا بە تایبەتی دەبێت.