وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده : ژماره‌یه‌ك بابه‌ت له پرۆگرامی خوێندنی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و پیشه‌یی بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ڵپه‌سێردران
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كه واژووی دكتۆر ئاڵان حه‌مه سه‌عیدى به‌سه‌ره‌وه‌یه، ده‌لێت: ژماره‌یه‌ك بابه‌ت له پرۆگرامی خوێندنی وه‌رزی دووه‌م بۆ قوتابیانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و سه‌رجه‌م به‌شه پیشه‌ییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 هه‌ڵپه‌سێردراون.
له به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه وێنه‌يه‌كى دراوه به ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌به‌جه و گه‌رمیان كراوه و تێداهاتووه: “سه‌باره‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شێك له بابه‌تی پرۆگرامه‌كانی خوێندنی وه‌رزی دووه‌می قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه، بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021)، به‌گویره‌ی خشته‌ی هاوپێچكراو كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن”.
وه‌ك له به‌ياننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هاتووه ئەو بابەتانەی هەڵپەسێردراون بۆ بەشی زانستی و وێژەیی به‌شێكيان بەمشێوەیەى خواره ده‌بن كه له لينكى خواره‌وه دامانناوه و گرته له‌سه‌ر ئه‌م لينكه بكه بۆ زانينى ته‌واوى بابه‌ته هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان كه له به‌ياننامه‌كه هاتووه: moe-1