پێنج په‌رله‌ماتتارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تاوه‌كو ئێستا به‌كۆرۆنا گيانيان له‌ده‌ستداوه‌.

ميديا عێراقييه‌كان ئه‌مرۆ هه‌ينى به‌ڵاويانكرده‌وه‌ له‌دواى به‌لاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئه‌مرۆ پێنج په‌رله‌ماتتارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تاوه‌كو ئێستا به‌كۆرۆنا گيانيان له‌ده‌ستداوه‌.
ميديا عێراقييه‌كان رايانگه‌ياند: (50) په‌رله‌مانتارى په‌رله‌مانى عێراق تووشى كۆرۆنا بوونه‌ و (11) له‌وان رەوشی تەندرووستیان ناجێگیرە و ھەناسەی دەستكرد بەكاردێنن.
 
ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی عێراق، كە تاوه‌كو ئێستا بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 5 كەس. دواين په‌رله‌مانتاريش كه‌ به‌ كۆرۆنا گيانى له‌ده‌ستدا عه‌دنان ئه‌سه‌دى بوو كه‌ دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ به‌ ڤايرۆسه‌كه‌ گيانى له‌ده‌ستدا.
 
Back to top button