لە ئاکامی هێرشی تيرۆرستانى “داعش” له دياله 7 پۆلیس کوژران و بریندار بوون.
له هێرشێكى تيرۆرستانى داعشدا له پارێزگاى دياله ژمارهيهك پۆليس كوژران و برينداربوون.
ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا نێوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند، “بۆمبێکی چێندراو لە گوندی جیزانی سەر بە ناحیەی عەبارە لە پارێزگای دیالە بە ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و لە میانی بەڕێکەوتنی کاروانێکی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە بۆمبێکی دیکە تەقییەوە.
سهرچاوه ئهمنييهكه گوتيشى :” لە کاتی تەقینەوەکە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەڕێگەی چەکی نیشانەشکێنەوە هێرشیان کردە سەر ئەو هێزە، لە ئاکامدا 2 پۆلیس و ئەفسەرێک کوژران و 4ی دیکەش بریندار بوون”.