وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی: بێ ڕێزی بە قورئانی پیرۆز کراوەو داوای بە سزا گەیاندنی ئەو کەسەی کارەکەی کردووە دەکەین
لە ڕاگەیێندراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو تۆمارە ڤیدیۆیەی شەوی ڕابردوو بەڵاوکرایەوە و بێ ڕێزی بە قورئانی پیرۆزکراوەو لاپەرەکانی بەڵاوکراونەتەوە دەلێ: بەتوندی ئیدانەی ھەرکارو کردەوەیەکی لەم شێوەیە دەکەین کەئەوپەری کارێکی ترسنۆکانەو تێکدەرانەیە. دەشلێ: لەگەڵ دەزگا پەیوەندی دارەکان لەسەر ھێڵ بووە بۆ دۆزینەوەی بکەری ئەم کردەوەیە دوور لەبەھا ئایینە.
دەقی راگەێندراوی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی:.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە تۆمارێکی ڤیدیۆ دەرکەوت بێ ڕێزی بە قورئانی پیرۆز کراوەو لاپەرەکانی بڵاو کراونەتەوە، ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی ھەرکارو کردەوەیەکی لەم شێوەیە دەکەین کەئەوپەری کارێکی ترسنۆکانەو تێکدەرانەیە،
لەکاتی رووداوەکەشدا وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەگەڵ دەزگا پەیوەندی دارەکان لەسەر ھێڵ بووە بۆ دۆزینەوەی بکەری ئەم کردەوەیە دوور لەبەھا ئایینە، لێرەوە جەخت دەکەینەوە لەمامەڵەی یاسایی و بە بەسزا گەیاندنی ئەوانەی دەیانەوێ بێ رێزی بە قورئانی پیرۆز بکەن .
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
٢٣⁄٤⁄٢٠٢١