مه‌سرور بارزانی: سەری ڕێز بۆ شەهیدانی کارەساتی بۆردومانکردنی قەڵادزێ دادەنوێنین
له‌ساڵڕۆژی بۆردومانكردنی شاری قه‌ڵادزێ، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ساڵڕۆژی بۆردومانكردنی شاری قه‌ڵادزێ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت: لە ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە 24 ی نیسانی 1974 لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسەوە کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی سەدان کەسی بێ‌تاوان کە بەشێکی زۆریان قوتابی زانکۆی سلێمانی بوون کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كههەروەها لە 24 ی نیسانی 1982 ڕژێمی بەعس تاوانێکی دیکەی بەرامبەر شارەکە ئەنجامدا و خۆپێشاندانێکی گولـله‌باران کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییانی بۆردومانی قەڵادزێ ڕێکخرا بوو.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت: سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئه‌م دوو كاره‌ساته دادەنوێنین.