سەرکردایەتیی کەرکووك – گەرمیانى پارتى بۆ ساڵيادى بۆردومانكردنى زانكۆى سلێمانى و شارى قه‌ڵادزێ له‌لايه‌ن رژێمى به‌عسى ديكتاتۆر په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه‌

ئه‌نجوومه‌نى سەرکردایەتیی کەرکووك – گەرمیانى پارتى بۆ ساڵيادى بۆردومانكردنى زانكۆى سلێمانى و شارى قه‌ڵادزێ له‌لايه‌ن رژێمى به‌عسى ديكتاتۆر په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌لێ :” لەم یادەوەرییە تاوانکار و خەمناك و پڕ ئێش و ئازارەدا، ئەو تاوانە بێ وێنەیەی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس لە بۆردومانکردنی زانکۆی سلێمانی و قوتابییەکانی و شاری قەڵادزێ و دانیشتووانە سڤیلەکەی بیر دێنینەوە و سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەھیدانی زانکۆی سلێمانی و ھاووڵاتییانی سڤیلی قەڵادزێ دادەنوێنین و ئومێدەوارین ھیچ جاری دیکە نە لە کوردستان و نە لە ھیچ شوێنێکی دیکەی دنیا کارەساتی لەو شێوەیە ڕوو نەدات.

 

ده‌قى به‌ياننامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تيى كه‌ركووك-گه‌رميانى پارتى:.

 

بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووك – گەرمیان له چل و حەوتەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قەڵادزێ لەم یادەوەرییە تاوانکار و خەمناك و پڕ ئێش و ئازارەدا، ئەو تاوانە بێ وێنەیەی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس لە بۆردومانکردنی زانکۆی سلێمانی و قوتابییەکانی و شاری قەڵادزێ و دانیشتووانە سڤیلەکەی بیر دێنینەوە و سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەھیدانی زانکۆی سلێمانی و ھاووڵاتییانی سڤیلی قەڵادزێ دادەنوێنین و ئومێدەوارین ھیچ جاری دیکە نە لە کوردستان و نە لە ھیچ شوێنێکی دیکەی دنیا کارەساتی لەو شێوەیە ڕوو نەدات.

 

پێش (٤٧) ساڵ ڕژێمی بەعس لە ڕێککەوتننامەی (١١- ئاداری – ١٩٧٠) تاكلایەنە پاشگەز بووەوە و دەستی بە گرتن و لەسێدارەدان و بێسەروشوێنکردن و کوشتنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و، ھێرشی ئاسمانی و جوولاندنی سوپا بۆ سەر کوردستان کرد.

بەعسی دیکتاتۆر ئەو تاوانە گەورەیەی بە ھێرشی ئاسمانی لە ٢٤ی مانگی نیسانی پێش (٤٧) ساڵ لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆ دژ بەگەلی کوردستان ئەنجام دا.

لە هەموو ساڵێکدا یادی ئەو تاوانە، کە تاوانێکە لە تاوانەکانی ڕژێمی بەعس دیکتاتۆر دژ بەگەلەکەمان، دەکەینەوە. تاکوو ئەو تاوانانەی دژ بە گەل و خاکی کوردستان ئەنجامدراون لە بیر نەکرێن و، ھاندەر بێت بۆ ئەوەی گەلی کورد و کوردستان زیاتر ھەوڵ بۆ بەدەست ھێنانی تەواوی مافەڕەواکانی گەلەکەمان بدەن بۆ دووبارەنەبوونەوەی تاوانی دیکەی لەو شێوەیە و، لە ھەمان کاتدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و گشت تاکێکی دڵسۆزی کوردستان لە ھەر شوێنێکی دنیادا ھەن ھەوڵ بدەن تاکو ئەو جینوسایدانەی دژ بە نەتەوەکەمان ئەنجامدراون بە جینۆساید بناسرێن و دانیان پێدا بنرێت.

ھەر بۆیە دەبێت باشتر کار بکەین تاکوو تەواوی مافەکانمان بەدەس بێنین و بناخەی فەرمانڕەوایی کوردستان بە شێوەیەك بەھێز بێت کە ھیچ لایەنێك نەتوانێت ئازار بە گەل و نیشتمانەکەمان بگەیەنێت. دووبارە ڕێز و سڵاو بۆ گیانی پاکی قوربانیان و شەھیدانی زانکۆی سلێمانی و شاری قەڵادزێ.

سڵاو بۆ گیانی پاکی گشت شەھیدانی کورد و کوردستان و شەھیدانی ئەنفالکراو.

سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان.

 

دکتۆر کەمال کەرکووکی

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیان

٢٤-٤-٢٠٢١

Back to top button