له‌م وڵاته‌ 1400 منداڵ لە ساڵێكدا لە ئاكامی شەڕ كوژراون

گرووپێکی مافی مرۆڤی یەمەنی ئاشکرای کردووە کە بە سەدان منداڵی خوار تەمەن 15 ساڵان لە لایەن میلیشیای حوسیەكان کوژراون بۆ ئەوەی لە بەرەکانی شەڕدا دژی سوپای میللی شەڕ بکەن .

هودا ئەلساری سەرۆکی دامەزراوەی بەرگری لە ماف و ئازادییەکان ڕایگەیاند:” تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا هەزار و 410 منداڵ لە بەرەکانی میلیشیای حوسیەكان کوژراون کە تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 10 ساڵ دایە.”

ئەلساری گوتيشى:” میلیشیای ” حوسیەكان ” زیاتر لە 30 هەزار منداڵی بە ناوکردووە بۆ ئەوەی خۆبەخشانە بەشداری لە شەڕدا بکەن و 10 هەزاریش بە زۆر دەیانبەن بۆ ناو دوژمنایەتی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ .

 

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button