پۆليسى هه‌ولێر ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سه‌ی راگه‌ياند كه ته‌قه‌ی كرد و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كرده‌وه
پۆليسى شارى هه‌ولێر ده‌ستگيركردنى ئه‌و كهسهيهى راگه‌ياند كه لە باخچەیەك لە گەڕەكی تەیراوە، لەگەڵ چەند كەسێكی تر دەبێتە شەڕیان و تەقە دەكات و دواتریش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی دەكاتەوە.
به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى پۆليسى پارێزگاى هه‌ولێر رايگه‌ياند:” بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ز.ر.خ) تەمەن (38 ساڵ) دەستگیر كرد، كە لە باخچەیەك لە گەڕەكی تەیراوە، لەگەڵ چەند كەسێكی تر دەبێتە شەڕیان و تەقە دەكات و دواتریش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی دەكاتەوە.
پۆليسى هه‌ولێر راشيگه‌ياند:” تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە چەندین كێشەی جۆراوجۆری هەیە و پێشتریش لەسەر بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ ماوەی ساڵێك سزا دراوە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (413) لە یاسای سزادان، راگیراوە.